ئێعدامی چوار زیندانی له‌ ره‌شت و به‌نده‌رعه‌باس

12q
هاوكات له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌دژی سزای ئێعدام، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ شاره‌كانی ره‌شت و به‌نده‌رعه‌باس چوار كه‌سی ئێعدام كرد.
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، به‌ وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی رژیم له‌ گیلان چوار كه‌س له‌ هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌ به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دێر، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ره‌زبه‌ر له‌ زیندانی ناوه‌ندی ره‌شت ئێعدام كران. هه‌روه‌ها زیندانییه‌كی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به‌ تۆمه‌تی “قه‌تڵ”، له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كرا. شایانی باسه‌ رۆژی جومعه‌ رێكخراوی مافی مرۆڤی ئێران له‌ راپۆرتێكدا به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌رنگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام، رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینیه‌وه‌ تا رێكه‌وتی ٨ی ئۆكتۆبر، زیاتر له‌ ٨٠٠ كه‌سی له‌ زیندانه‌كانی ئێران ئێعدام كردووه‌.