ئێعدامی یازده‌ كه‌س له‌ پاكستان

296y
به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی جۆزه‌ردان، ١١ زیندانی له‌ وڵاتی پاكستان ئێعدام كران.به‌م جۆره‌یه‌، ژماره‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه،‌ له‌ كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ئێعدامه‌كان له‌ پاكستان له‌ مانگی دێسامبری رابردۆوه‌ تا ئێستا له‌م وڵاته‌ ئێعدام كراون، گه‌یشتووه‌ته‌ ١٢٨ كه‌س. شایانی باسه‌، له‌ ساڵی ٢٠٠٨وه‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدام له‌ پاكستان هه‌ڵپه‌سێردرابوو، به‌ڵام ئێعدامه‌كان له‌ مانگی دێسامبری رابردۆوه‌ پاش ئه‌وه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی تاڵبان ١٥٤ كه‌سیان به‌ زه‌بری گولله‌ كوشت كه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌م كه‌سانه‌، منداڵانی مه‌دره‌سه‌یه‌ك له‌ باكووری رۆژئاوای پاكستان بوون. هه‌ڵپه‌ساردن سه‌ره‌تا ته‌نیا بۆ مه‌حكومانی تاوانه‌كانی تێرۆریستی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ مانگی مارس دا ئه‌م ئێعدامانه‌ په‌ره‌یسه‌ند و هه‌موویان به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ گروپی مافی مرۆڤی “لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی” به‌رئاوه‌ردی كردووه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار زیندانی له‌ پاكستان، چاوه‌ڕاونی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمی ئێعدامن.