ئێعدام دوو زیندانی له‌ به‌نده‌رعه‌باس

720
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ مانگی خه‌رمانان، لانیكه‌م ٢ زیندانی دیكه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندی به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ده‌زگای قه‌زایی رژیم ئه‌م دوو زیندانییه‌ی به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در به‌ مه‌رگ مه‌حكووم و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس ئێعدام كرد. ئه‌م زیندانیانه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ بۆ به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكم، راپێچی ژووری تاكه‌كه‌سی كران.