ئێعدام و ده‌ركردنی حوكمی به‌ردباران له‌دژی سێ زیندانی

485q
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، ده‌زگای قه‌زایی رژیم دوو زیندانی دیكه‌ له‌ گۆرگان و فارسی له‌سێداره‌ دا و له‌دژی ژنێك حوكمی “به‌ردباران”ی ده‌ركرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، زیندانییه‌ك به‌ تۆمه‌تیپێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌دێر، دوای ٥ ساڵ حه‌بس له‌ زیندانی ناوه‌ندی گۆرگان ئیعدام كرا. هاوكات لاوێكی ته‌مه‌ن ٢١ ساڵیش له‌ نوورئابادی مه‌مه‌سه‌نی‌ هه‌لكه‌وتوو له‌ ئۆستانی فارس، له‌سێداره‌ درا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌زگای قه‌زایی رژیم ژنێكی له‌ “سیاهكێل” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی گیلان، به‌ تۆمه‌تی “زێنا و به‌شداری له‌ قه‌تڵ”، حوكمی سه‌نگساری بۆده‌ركرا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ئه‌گه‌ری به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی حوكمی سه‌نگسار، به‌ پێشنیاری دادگا و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیم، ئه‌م ژنه‌ به‌ ئێعدام مه‌حكوم ده‌كرێت.