اخێزی ساڵی ٨٨ و دەرسەکانی ( بەشی دووهەم)

ناڕەزایەتی و خەباتی دژی دیکتاتۆڕی ساڵی ١٣٨٨ لە رۆژی ٢٣ ی جۆزەردان و دوای دەرکێشانی ناوی ئەحمەدی نیژاد وەک براوەی هەڵبژاردن لە سندوقەکان بەشێوەی خۆڕسک دەستی پێکرد. لە چەند رۆژی هەوەڵدا خەڵک بە دانی دروشمی ” کوانێ دەنگی من” لە ئاکسیۆنی ملیۆنی تاران، باقی شارەکان ئامادە بوون. بەڵام لە رۆژی سی جۆزردان بەملاوە بزوتنەوەکە ڕادیکاڵتر بۆوە و دروشمی ” مەرگ بۆ دیکتاتۆڕ” و دواتر دروشمی ” مەرگ بۆ خامنەیی” دەست پێکی ئەم ڕادیکاڵیزمەی ڕاگەیاند. سەرانی وڵاتانی رۆژئاوایی وەک باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماری ئامریکا، و گوردن بروان، سەرۆ وەزیرانی ئەو کاتی بریتانیا، کە لە رۆژەکانی یەکەمی دەست پێکی ئاخیزەکەدا کۆمەڵێک پەیامی هاودەردیان لەگەڵ خەڵکی ئێران ناردبوو لەگەڵ ڕادیکاڵ بوونەوەیدا خۆیان دوور خستەوە و بەکردەوە هەوڵیان بۆ پاراستنی کۆماری ئیسلامی ئەدا.لە رۆژی ٣١ ی جۆزەردان خۆپیشاندەران لەپاڵ بەرز کردنەوەی دروشمی مەرگ بۆ دیکتاتۆڕدا لە بەرخوردی ئینفعالی لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکان دەستیان هەڵگرت و بەرەوڕویان بوونەوە. موسەوی و خاتەمی هەر زوو بەیانیەیان دەرکرد و داوایان لە خەڵکی ناڕازی کرد لەژێر ناوی دان بەخۆدا گرتندا هێرشی وەحشیانەی بەکرێکیراوانی ڕژیم قەبوڵ بکەن و خۆیان لە توندوتیژی بپارێزن. بەڵام ژنان و پیاوانی لاو، کە ده‌وری سه‌ره‌كییان لە بەرەوپێش بردنی ئاکسیۆنەکاندا هەبوو، بە درێژەدان بە دیفاع کردن لە خۆیان و هێرش کردنە سەر مەئمورانی چەکدار و وەحشی ڕیزەکانی خۆیان هەرچی زیاتر لە پەیڕەوانی موسەوی جیا کردەوە457لە مانگی پوشپەڕدا لە زۆربەی شارە گەورەکانی وەک تاران ئاکسیۆنەکان له‌ گه‌ڕه‌گه‌ جیاجیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چوون، تا لە ڕێژەی تەلەفات کەم بێتەوە. هاوکاری دڵسۆزانەی دانیشتوانی گەڕەکەکان یارمەتی مەوقعیەتی تاکتیکە نوێکەیاندا. پێ بەپێی قوڵ بوونەوە و پەرەسەندنی كرده‌وه‌ی وەحشیانەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم دروشمی ئاکسیۆنەکان زۆر قوڵتر بوونەوە. موسەوی و کەروبی بۆ بەرگرتن لە قوڵ بوونەوەی داواکاری و پەرەسەندنی ئاخیز لەپاڵ دەرکردنی بەیانیەی خۆپارێزانه‌دا ئاکسیۆنەکانیشیان بەم یان ئەو بۆنەوە بەرتەسک کردوە. بەڵام هەرلەم بۆنانەشدا کەسانێک کە خوازیاری روخانی ڕژیم بوون بە دانی دروشمی ” مەرگ بۆ کۆماری ئیسلامی” و پێشێل کردن و ئاگردانی وێنەکانی خامنەیی و خومەینی لە رۆژی ٢٧ ی گەلاوێژ، رۆژی قودس، نیشانیاندا کە موسەوی و کەروبیش وەک بەشێک لە حاکمەیەتی ئیسلامی دەبینن. ئاخێزی بەرینی دژی دیکتاتۆڕی خەڵکی ئێران لەژێر كرده‌وه‌ی وەحشیگەرانەی ڕژیمدا و كاریگه‌ری کەم بودەکانیدا، دامرکایەوە و سەرئەنجام توشی شکست بوو.بزوتنەوەی ساڵی ١٣٨٨ گەورە ترین بەرەروو بوونەوەی خەڵکی ماف خواز و وەگیانهاتو لە ستەم و چەوسانەوە و ئیستبدادی ڕژیم لەگەڵ بەکرێگیراوان و سەرانی رژیمی کۆماری ئیسلامی بوو. محەممەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی سپای پاسداران، لە رۆژی ٩ ی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩١ لەم بارەیەوە وتی: “مەترسی ناڕەزایەتیەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ساڵی ١٣٨٨ ” لە مەترسی شەڕی ٨ ساڵەی ڕژیم و عێڕاق بۆ کۆماری ئیسلامی گەلێک زیاتر بوو”.بێبه‌ش بوونی بزوتنەوەکە لە هەبوونی حیزبێکی کومونیست و ڕێبەریەکی کرێکاری یەکێک لە خاڵە لاوازه‌ بنەڕەتیەکانی بوو. هەڵبەت کرێکاران بەشێوەی تاک و تەنانەت لە هەیئەتی هەستە و مەحفەلەکاندا لە خەباتدا بەشداریەکی بەرینیان هەبوو. بەڵام سەرەڕای فیداکاری کرێکارانی بەشدار نەیانتوانی لە ناخی خەباتی جەماوەریدا رێكخراوی ڕەزمەندە و چینایەتی خۆیان پێکبێنن و ڕێبەریەکەی بەتەواوی لە دەست موسەویەکان، و کەروبیەکان و ناڕازیانی غەیرە کرێکاری دەربێنن.لاوازی کومونیەستەکان و چینی کرێکار بۆ بە دەستەوە گرتنی ڕێبەری مەیدانی بۆ توێژە مامناوەندەکان و رێفورم خوازانی حكومه‌تی کردەوە تا بزوتنەوەکە لە ناخەوە لاواز بکەن و یاریەکە بە زۆردارانی ده‌سه‌ڵاتدار بدۆڕێنن. ئەگەرچی بزوتنەوەی ساڵی ٨٨ هێزەکانی ڕژیمی بەتەواوی دولەت کرد و بەشێکیانی وەحشیانە خستە گیانی بەشەکەی تر و پایە کۆمەڵایەتیەکانی هه‌موو ڕژیمی لاواز کرد، بەڵام رێفورم خوازانی حكومه‌تی كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات دوور خرابوونه‌وه‌ به‌ پێگه‌یه‌ك كه‌ له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا هه‌یان بوو، رێگه‌یاندا تا کۆماری ئیسلامی، سەرەڕای ئەو ڕاستیانەی باسکران بەسەر پێوە بمێنێ. ئەوەی ئاماژەی پێدرا گرنگترین دەرسی ئاخێزی ساڵی ١٣٨٨ بوو کە پێویسته‌ لێی فێربین. درێژەی خەباتی کرێکاری و لاواز بوونی ڕژیم لە نێوخۆ، لە ناوچەکە و دەرەوەدا ئەو ئیمکانەی فەراهەم کردوە تا قارەمانیەکانی بزوتنەوەی ساڵی ١٣٨٨ و خاڵە بەهێزەکانی بکرێتە دەستمایەی خەباتێکی رادیكاڵ كه‌ ئامانجی گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگا، واتا تێپه‌ڕ بوون له‌ نیزامی سه‌رمایه‌داری و هه‌نگاونان به‌ره‌و سۆسیالیزم ده‌بێت، كه‌ له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی خۆیدا كۆماری ئیسلامی ده‌ڕووخێنێت.