باجگیری ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌ بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شاری مهاباد

249y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌ بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی شاری مهاباد، داوای ٥٠ میلیۆن تمه‌ن پووڵی نه‌قد ده‌كات.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ كاتی به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌ چاره‌نووسی رۆڵه‌كانیان، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ راگه‌یاندراوه‌ كه‌ بۆ زانیاریی له‌ منداڵه‌كانیان، ده‌بێت ٥٠ میلیۆن تمه‌ن پووڵی نه‌قد په‌رداخت بكه‌ن. شایانی باسه‌، پاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی شاری مهاباد سه‌باره‌ت به‌ مه‌رگی گوماناوی “فه‌ریناز خوسره‌وانی”، زیاتر له‌ ١٥٠ كه‌س له‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.