به وته‌ی كرێكارانی تهعمیركاری موهلێدی بۆخاری قه‌تاری رێگای ئاسن، شیركه‌تی “ره‌جا” قه‌ته‌عاتی بێ كه‌یفیه‌ت به كرێكاران تهعمیركار ده‌دات و له ئه‌گه‌ری خراپ بوونی قه‌ته‌عات، پووڵه‌كه‌ی له كرێكاره‌كان وه‌رده‌گرێت.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، مودیرانی شیركه‌تی رێگای ئاسن له باجگیرییهكی ئاشكرادا، هه‌زینه‌ی بێ كه‌یفیه‌ت بوونی قهتعهگهلێك كه له به‌شه جیاجیاكانی رێگای ئاسن كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرێت، له حه‌قده‌ستی كرێكاران كه‌م ده‌كه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه تا گه‌یشتنی راپۆرتی خراپ بوونی قهتعهكان، جه‌ریمه‌ی ئه‌و قه‌تعه له كرێكاران وه‌رده‌گیردرێت.