عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان زیندانیی سیاسیی خه‌ڵكی باشووری كوردستان، له زیندانی ته‌ورێز له بارودۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی دا به‌سه‌ر ده‌بات.
عه‌لی ئه‌حمه‌د سوله‌یمان كه پێشتر به تۆمه‌تی محاربه مه‌حكووم كرابوو، حوكمی ٩ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی له ورمێ‌دا کێشا، به‌ڵام له حوكمێكی نوێ‌دا ٥ ساڵ زیندانی دیکه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو، ئێستاش به‌هۆی ته‌بعید بۆ زیندانی ته‌ورێز له بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌ییدا به‌سه‌ر ده‌بات. ئه‌م زیندانییه سیاسییه كه پێشتر له ساڵۆنی ١٢ی زیندانی ورمێ به‌ند كرابوو، تۆمه‌تی كوشتنی دوو كه‌س له ئه‌ندامانی سپای پاسدارانی خراوه‌ته پاڵ. ناوبراو له كۆتاییه‌كانی مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ٩١ به تۆمه‌تی پێوه‌ندی گرتنی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌هید و هه‌واڵنێرانی بێ سنوور، هه‌روه‌ها به تۆمه‌تی ته‌بلیغ له‌دژی رژیم له نێو زیندان، حوكمی ١ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی دیکه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا.