بارودۆخی تاقه‌تپڕوكێنی ژیانی بنه‌ماڵه‌ كرێكارییه‌كان

300t

بارودۆخی به‌رێچوونی ژیانی خانه‌نشینكراوان و كرێكاران كه‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ ساڵی ٩٣ له‌چاو نرخی ته‌وه‌رۆم له‌ ساڵی ٥٧وه‌ تا ئێستا ٣٠٠ له‌سه‌د‌ له‌دواوه‌یه‌، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ دژوارتر ده‌بێته‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتێكی مه‌یدانی، ساڵی ١٣٩٢ توانایی كڕینی كرێكاران به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌ك سێهه‌می توانایی كڕینی ساڵی ٨٤ بووه‌. هه‌زینه‌كانی ژیانیش له‌ ساڵی ٩٢ له‌چاو ساڵی ٨٤، زیاتر له‌ پێنج به‌رابه‌ر په‌ره‌ی سه‌ندووه‌.