ده‌یان ئاوایی كرماشان له‌وانه “جه‌لالوه‌ند، عۆسمانوهند و سه‌رفیروزئاوا”، له بارودۆخێكی قه‌یراناوی كه‌می ئاودا به‌ره‌وڕوون.به پێی راپۆرته‌كان، كه‌م ئاوایی، وشكه‌ساڵی و كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دانی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه، گه‌لێك كێشه و گرفتی خه‌ڵكی ئه‌م ئاوایانهی زۆرتر كردۆته‌وه. له‌م ئاواییانه كه شوغڵی سه‌ره‌كی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌شاوه‌رزی و دامدارییه، وشكبوونی چه‌م و چاڵاوهكان بارودۆخه‌كه‌ی ناله‌بارتر له جاران كردۆته‌وه و گه‌لێك كێشه و گرفتێكی تری بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییانه دروست كردووه. شایانی باسه له پاڵ ئه‌م بارودۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئاو و هه‌وا، یه‌كێكی تر له كێشه و گرفته‌كان كه بۆته هۆی ناره‌حه‌تی و نیگه‌رانی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییانه، سه‌رنجنه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به تایبه‌ت به‌خشداری سهرفیروزئاوایه كه به شێوه‌یه‌كی شپرزه و له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ته‌نیا جارێك بۆ خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه، ئاوڕه‌سانی ده‌كرێت كه ئه‌م رێژه‌یه‌ش به هێچ شێوه‌یه‌ك وڵامده‌ره‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م ئاواییه نییه.