بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی ئه‌فشین سوهرابزاده‌ له‌ زیندان

596
بە پێی راگه‌یاندنی پزیشكی بێهداری زیندانی میناب، گیانی “ئەفشین سوهرابزادە” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌و زیندانه‌، بە جیدی لە بەردەم مەترسی دایە.
“ئەفشین سوهرابزادە” بە هۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی سه‌ره‌تانی روودە و خوێنڕێژیی داخیلی، لە بەردەم مەترسی جیدی گیان لەدەستدان دایە و تا ئێستا هەوڵێكی جیدی بۆ چارەسەر كردنی ناوبراو نەدراوە و وێڕای هوشداری پزیشكانی بێهداریی زیندان، بەڵام كاربەدەستانی زیندان لەگەڵ گواستنەوەی ئەو زیندانییە سیاسییە بۆ زیندان خۆده‌بوێرن. شایانی باسه‌ ئەفشین سوهرابزادە رێكەوتی ١٧ی مانگی سەرماوەزی ١٣٨٨ لە شاری كامیاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و بە تۆمەتی هاوكاریی لەگەڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم لە لایەن لقی ٢ی دادگای ئیسلامی شاری سنە بە ٢٥ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ زیندانی میناب مەحكوم كرا.