به پێی راپۆرتی كانونی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، بارودۆخی جه‌سته‌یی “ئه‌فشین سوهرابزاده” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی شاری كرماشان كه تووشی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی رووده و خوێنڕێژی داخێلی بووه، به شێوه‌یه‌كی جیدی له مه‌ترسی دایه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌فشین سوهرابزاده هه‌فته‌ی رابردوو بۆ جاری دووهه‌م به هۆی خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی ده‌رمان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری تاران كرا به‌ڵام تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی پزیشكی بۆنه‌كراوه. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌فشین سوهرابزاده خه‌ڵكی شاری كرماشان رێكه‌وتی ١٨ی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٨٩ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كامیارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “محاربه” له رێگای ئه‌ندامیه‌تی له حێزبێكی نه‌یاری رژیم، به ٢٥ ساڵ زیندان وێڕای تهبیعد بۆ زیندانی میناب مه‌حكوم كرا.