بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی بێهنام ئیبراهیم زاده‌

67q
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، به‌رپرسانی رژیم له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج له‌ پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی به‌ هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو “بێهنام ئیبراهیم زاده‌” سه‌ره‌ڕای خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی، خۆده‌بوێرێن.
“بێهنام ئیبراهیم زاده‌” كه‌ له‌ نه‌خۆشی ئارترۆزی مڵ و دیسكی كه‌مه‌ر ره‌نج ده‌بات، له‌ ئیمكانی ده‌رمان و ده‌ستپڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بۆ ته‌سكینی ده‌رد و ده‌رمانی خۆی به‌هره‌مه‌ند نییه‌ و سه‌ره‌ڕای ته‌وسیه‌ی پزیشكی زیندان بۆ عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی، ئیزنی ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی زیندانی ره‌جایی شاره‌وه‌ پێنادرێت. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ كه‌ زیاتر له‌ پێنج ساڵه‌ له‌ زیندان به‌سه‌ر ده‌بات، له‌ دادگاییه‌كی دیكه‌دا له‌ مانگی به‌فرانباری ساڵی رابردوو، سه‌رله‌نوێ به‌ ٩ ساڵ و نیو زیندان مه‌حكوم كرا. حوكمی ناوبراو دوای پێداچوونه‌وه‌ بۆ حه‌وت ساڵ و ده‌ مانگ و ١٨ رۆژ زیندان كه‌م كرایه‌وه‌.