بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان

424
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیندانی سیاسی ماوه‌ی ٨ ساڵه له‌ زینداندا راگیراوه‌ و نزیكه‌ی یه‌كساڵه‌ تووشی نه‌خۆشی چاو بووه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیاتر له‌ ٨ ساڵه له‌ زیندان به‌ند كراوه‌ و نزیكه‌ به‌ یه‌كساڵه ‌تووشی نه‌خۆشینی چاو بووه‌ و تا ئێستا له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رژیمه‌وه‌ هیچ هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ی نه‌داروه‌. شایانی باسه‌، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ساڵی ٨٦ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرماشانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی و هاوکاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی‌ نه‌یاری رژیم، سه‌ره‌تا حوکمی ئێعدامی پێدار که‌ دواتر پێی راگه‌یه‌ندرا كه‌ حوکمه‌که‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گوڕدراوه‌، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌شیان بۆ پشتڕاست نه‌کردۆته‌وه‌. شایانی باسه‌ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له‌ ماوه‌ی ئه‌و ٨ ساڵه‌دا که‌ له‌ زیندان راگیراوه‌، مافی مه‌ره‌خه‌سی پێنه‌دراوه‌.