بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان

266
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانی سیاسی ” زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی مه‌ئموورانی رژیم له زیندانی كرماشان، بینایی خۆی له‌ده‌ستداوه‌.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم له‌ حه‌وت ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ له‌ زیندانی كرماشان به‌ند كراوه‌. شایانی باسه، ناوبراو به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ و ئه‌زیه‌ت و ئازاردانی له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ له‌ زیندان، چاوێكی له‌ده‌ستداوه‌ و چاوه‌كه‌ی دیكه‌یشی زۆر زه‌عیف بووه‌ و ئیمكانی بینینی زۆر كه‌م بۆته‌وه‌.