بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی زیندانییه‌كی سیاسی

342
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیندانییه‌كی عه‌قیده‌تی به‌ ناوی “شه‌هرام ئه‌حمه‌دی”، به‌ هۆی تێكچوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی، ره‌وانه‌ی بێهداری زیندان كرا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، “شه‌هرام ئه‌حمه‌دی” زیندانی عه‌قیده‌تی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، رۆژی ٣ی مانگی خه‌رمانان، ره‌وانه‌ی بێهداری زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج كرا‌. شایانی باسه‌، به‌رپرسانی زیندان به‌ بێ ئه‌وه‌یكه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، سه‌رله‌نوێ ره‌وانه‌ی زیندانیان كرده‌وه‌.