بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ زیندان

180q

به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، مورته‌زا خوسره‌وی راد زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێوین، له‌ بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌ییدا به‌سه‌ر ده‌بات.
به پێی ئه‌م راپۆرته‌، “مورته‌زا خوسره‌وی راد” لیسانسی موخابه‌رات و كارمه‌ندی پێشووی شیركه‌تی “هواویی”ه‌ كه‌ ساڵی ١٣٩١ ‌له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌كاتی هاتنه نێو خاكی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ته‌حه‌مول كردنی پێنج مانگ راگیرانی له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی، به‌ ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كرا.