بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی ورمێ

785
راپۆرته‌كان باس له‌ خراپ بوونی بارودۆخی جه‌سته‌یی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی زیندانی ده‌ریا له‌ ورمێ وێڕای پێشگرتن له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زیندانییه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ژیانیان خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پزیشكانی زیندانی ورمێ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌یوان ناسراو به‌ “مسته‌فا داوودی” پێویستی به‌ عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی و فیزیۆتراپی هه‌یه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌یوان داوودی له‌ ته‌مه‌نی ١٩ ساڵیدا له‌ سێڕێیانی “داره‌له‌ك”ی مه‌هاباد له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ دادگای رژیمدا به‌ تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم، حوكمی ١٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌ و ئێستا حه‌وته‌مین ساڵی زیندانی خۆی تێپه‌ڕ ده‌كات.