بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ زیندان

294q
“محه‌ممه‌د سه‌عید حوسێن زاده‌” زیندانی سیاسی به‌ندكراو له‌ به‌ندی ٧ی زیندانی ئێوین كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ خراپ بوونی بارودۆخی نه‌خۆشی مانی له‌ خواردن گرتووه‌، له‌ بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی دا به‌سه‌ر ده‌بات.
سه‌ره‌ڕای هۆشداری بێهداری زیندان سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی رژیم هه‌روا له‌ گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان پێشگیری ده‌كه‌ن. ناوبراو رایگه‌یاندووه‌، تا كاتی پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخی نه‌خۆشیه‌كه‌ی و ده‌رمان، درێژه‌ به‌ مانگرتن له‌ خواردنه‌كه‌ی ده‌دات. محه‌ممه‌د سه‌عید حوسێن زاده‌ مانگی خه‌رمانانی ساڵی رابردوو به‌ تۆمه‌تی چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی، به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرا.