بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی زیندانییه‌كی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

816
بارودۆخی جه‌سته‌یی زیندانی سیاسی “محه‌ممه‌د عەبدوڵڵاھی” له‌ زیندانی ورمێ خراپ راگه‌یه‌ندراوه‌.
زیندانی سیاسی “محەمەد عەبدوڵڵاھی” رێکەوتی ٢٧ی مانگی رەشەممەی ١٣٨٩ی ھەتاوی بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ حێزبێكی نه‌یاری رژیم و محاربه‌ دەستبەسەر و به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوبراو كه‌ له‌ كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنیدا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و به‌ توندی بریندار بوو و به‌ هۆی پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی رژیم له‌ بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی دا به‌سه‌ر ده‌بات. دەوترێت کە براکەشی “محەمەدئەمین عەبدوڵڵاھی” بۆ تێپەڕ کردنی ماوەی زیندانییەکەی له‌م دواییانه‌دا بۆ زیندانی بیرجەند گواستراوه‌ته‌وه‌.