بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی زیندانییه‌ك له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین

250
ژنێكی عێراقی به‌ندكراو له‌ زیندانی “قه‌رچه‌كی وه‌رامین” دوابه‌دوای مانگرتن له‌ خواردنی درێژماوه‌، له‌ بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی دایه‌ و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی “خومه‌ینی” گواسترایه‌وه‌.به‌‌ پێی راپۆرتی “هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ و دێموكراسی له‌ ئێران”، “بێسمه‌ ئه‌لجه‌بووری” له‌ حاڵی بێهۆشی و له‌ بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی دا و به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تی هاوبه‌نده‌كانی، بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسترایه‌وه‌. تا ئێستا له‌ بارودۆخی ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. بارودۆخی ئه‌م ژنه‌ به‌ندكراوه‌ به‌ هۆی مانگرتن له‌ خواردنی درێژماوه‌ی‌ ١٠١ رۆژه‌ زۆر ناله‌باره‌ و به‌كرده‌وه‌ ناوبراوی له‌ سه‌روبه‌ندی مه‌رگ داناوه‌. شایانی باسه‌ بێسمه له‌جه‌بووری له‌ لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “جاسوسی بۆ سه‌فاره‌تی ئامریكا”، به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه‌.