به پێی راپۆرته‌كان، كچۆڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان پاش ئه‌وه‌یكه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه خه‌ته‌نه كرا، تووشی خوێنڕێژی بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
رۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز “سه‌حه‌ر شوكری” ته‌مه‌ن پێنج ساڵ و خه‌ڵكی شاری بۆكان دوای خه‌ته‌نه كرانی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، تووشی خوێنڕێژی بوو و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا و ئێستا له بارودۆخێكی خراپی جه‌سته‌یی دا به‌سه‌ر ده‌بات. شایانی باسه له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی ئێران دیارده‌ی خه‌ته‌نه كردنی كچان شتێكی باوه و به پێی ئاماره‌كان ساڵانه زیاتر له ٣٠ ملیۆن كچ له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی خه‌ته‌نه كردن. بڕینی “كلیتۆریس”ی كچان، كۆمه‌ڵێك ده‌رئه‌نجامی خراپی جه‌سته‌یی له‌وانه: تووش بوون به هه‌ندێك نه‌خۆشی ره‌حه‌م و واژن، ئازاری سه‌خت و ناخۆش له كاتی سوڕی مانگانه و زۆر شتی دیكه‌ی سه‌خت و دژوار بۆ ژنانی لێده‌كه‌وێته‌وه.