بارودۆخی خراپی جه‌سته‌یی ژنە زیندانییەكی سیاسی لە زیندانی سنە

603
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بارودۆخی جه‌سته‌یی ژنە بەندكراوێكی سیاسی خەڵكی شاری سەڵماس بە هۆی تووشبوون بە چەندین نەخۆشی له‌ مه‌ترسی دایه‌.
“سەفیە سادقی” كە ماوەی  پێنج ساڵە دەستبەسەر كراوە، لە زیندانی ناوەندی شاری سنە بارودۆخی تەندروستیی تێكچووە. ناوبراو كە بەدەست نەخۆشی گورچیلە و دڵەوە دەناڵێنێ، تا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی زیندانه‌وه‌ رێگه‌ی پێنەدراوە كە سەردانی پزیشكی دەرەوەی زیندان بكات. شایانی باسه‌ سەفیە سادقی خەڵكی شاری سەڵماسە و بە تۆمەتی چالاكی سیاسی و ئەندامیەتی لە حیزبێكی نه‌یاری رژیم، دەستبەسەر و بە ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم و ئێستا له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ به‌ندكراوه‌.