بارودۆخی خراپی دانیشتووانی شاری ره‌قه‌ له‌ سوریه‌

676
راپۆرته‌كان باس له‌ خراپ بوونی بارودۆخی دانیشتووانی مه‌ده‌نی شاری “ره‌قه‌”ی سوریه‌ ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ هۆی حزووری به‌رچاوی گروپی داعش و په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی روسیه‌ له‌ شاری ره‌قه‌ دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی له‌ پاریس، ژیان بۆ هاوڵاتیانی ئه‌م شاره‌ زۆر خراپتر له‌ رابردوو بووه‌. هێرشی ئاسمانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی له‌م شاره‌، كوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی لێكه‌وتۆته‌وه‌. هاتووچۆی خه‌ڵك له‌ شاری ره‌قه‌ نامومكینه‌ و ته‌نیا ئه‌ندامانی گروپی داعش ئیمكانی هاتووچۆ كردنیان هه‌یه‌.