سایتی “مافی موعه‌لیم و كرێكار” له راپۆرتێكدا، هه‌واڵی بارودۆخی خراپی “ره‌سول بۆداقی” و درێژه‌ی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی ناوبراو له ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێوینی، راگه‌یاند.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ره‌سول بۆداقی به بێ هیچ هۆكارێك زیاتر له ٥ مانگه كه له ژووری تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ر ده‌بات. محه‌ممه‌د حه‌بیبی یه‌كێك له ئه‌ندامانی كانوونی سێنفی موعه‌لیمانی ئێران به ئاماژه به درێژه‌ی له زیندان راگرتنی ئه‌م موعه‌لیمه زیندانییه له ژووری تاكه‌كه‌سی، رژیمی كۆماری ئیسلامی به به‌رپرسی كه‌وتنه مه‌ترسی گیانی ناوبراو ده‌زانێت. شایانی باسه ره‌سول بۆداقی موعه‌لیمی تێكۆشه‌ر پاش ته‌حه‌مول كردنی ٦ ساڵ زیندان، ده‌بوا مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ئازاد بكرایه، به‌ڵام دادگای رژیم به په‌روه‌نده‌سازی و تۆمه‌تی بێ بنه‌ما ناوبراویان به ٣ ساڵی دیكه زیندان مه‌حكوم كرد.