بارودۆخی خراپی زیندانه‌كانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی

10
راپۆرته‌كان باس له‌ بارودۆخی نامرۆڤانه‌ و ناله‌باری زیندانه‌كان له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رۆكی دادگوسته‌ری ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ره‌بی دانی به‌وه‌ دانا كه‌ زیندانه‌كانی ئه‌م ئۆستانه‌، ٤ به‌رابه‌ری زه‌رفیه‌تی خۆیان زیندانییان هه‌یه‌. ناوبراو وێڕای دان پێدانان به‌ وه‌زعیه‌تی خراپ و ناله‌باری زیندانییان، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: “له‌ ژوورێكی پێنج میتریدا، ٤ به‌رابه‌ری زه‌رفیه‌ت، زیندانی راده‌گیردرێن و ته‌نانه‌ت له‌ راهرۆكانی زیندان جێگایه‌ك بۆ راگرتنی زیندانیان نییه‌.”