بارودۆخی خراپی زیندانییه‌كی سیاسی

450y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بارودۆخی جه‌سته‌یی زیندانی سیاسی مانگرتوو “عه‌لیڕه‌زا ره‌سووڵی” له‌ زیندانی مهاباد، زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو ماوه‌ی ٢٠ رۆژه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی ‌به‌ پێڕانه‌گیشتنی پزیشكی مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م زیندانه‌ش نه‌ ته‌نیا هیچ كره‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م زیندانییه‌ ئه‌نجام ناده‌ن، به‌ڵكوو ناوبراویشیان له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی راگرتووه‌.