به پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانكاری ئابفای رووستایی له حاڵی حازردا به قه‌راردادی ٧٨ رۆژ، بیمه‌ی ناقس، دواخرانی شه‌ش مانگه له په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و نه‌درانی مه‌زایا” كار ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌م راپۆرته، له ساڵی ٩٣وه كه ئابفای رووستایی به شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان سپێردراوه، حه‌قده‌ستی كرێكاران به دواخرانی شه‌ش مانگه‌وه په‌رداخت ده‌كرێت. هه‌روه‌ها سه‌عات كاری ئه‌م كرێكارانه بۆ نیوه دابه‌زیوه و له ئاكامدا حه‌قده‌سته‌كانیان ٥٠ له‌سه‌د كه‌می كردووه كه گه‌لێك كاریگه‌ری مه‌نفی له‌سه‌ر بارودۆخی به‌ڕێچوون و ریفاهی بنه‌ماڵه‌كانیان داده‌نێت. گرینگتر له‌مانه، بیمه‌كانیان به كهموكۆڕیهوه واریز ده‌كرێت و به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، شیركه‌تی ئاو و فازڵاوی رووستایی هیچ بهرپرسایهتییهك له‌مباره‌وه قه‌بوڵ ناكات و ئه‌گه‌ر به‌م بارودۆخه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن، له لایه‌ن په‌یمانكارانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئیخراجیان لێده‌كرێت.