به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی شه‌هره‌كه سه‌نعه‌تییه‌كانی ژماره ١، ٢و ٣ی سنه له چه‌ند كیلومیتری دێهگولان، له بارودۆخێكی خراپی كاری‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، زۆربه‌ی ئه‌م كرێكارانه تووشی نه‌خۆشی پێستی و قارچی بوون و له بارودۆخی جه‌سته‌یی ژماره‌یه‌كیان، خراپ راگه‌یه‌ندراوه. زیاتر له ٩٠ له‌سه‌دی ئه‌م كرێكارانه كه له ناوه‌نده‌كانی بازیافت كار ده‌كه‌ن، بیمه نین و ته‌نانه‌ت كار و یان شیری خۆراكیان پێ نادرێت. كرێكاران له چه‌ند حاڵه‌تدا له‌وانه كرێكارانی ناوه‌ندی بازیافتی “به‌راده‌رانی به‌خشی” له شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی ژماره ١ی سنه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی كه به‌ره‌وڕووی بێ ئێعتنایی و به‌رخوردی نامرۆڤانه‌ی خاوه‌نكار بوونه‌وه و له لایه‌ن ئیداره‌ی كاری سنه و هه‌روه‌ها بیمه‌ی ته‌ئیمینی ئیجتماعی، هیچ چه‌شنه بازڕهسییهك ئه‌نجام نادرێت.