بارودۆخی خراپی كرێكارانی شه‌هره‌كه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی سنه‌

466
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ناوه‌ندێكی ته‌حقیقی به‌ مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر دیاری كردنی پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان سه‌ردانی شه‌هره‌كه‌ سه‌نعه‌تیه‌كانی ژماره‌ ١ و ٣ی شاری سنه‌ی كرد، به‌ڵام له‌ لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه‌ ئیزنی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌ختی كار نه‌درا. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، شیركه‌تێكی ته‌حقیقی به‌ مه‌به‌ستی بازڕه‌سی بۆ دیاری كردنی پیشه‌ و سه‌خت و زیانباره‌كان سه‌ردانی شه‌هره‌كه‌ سه‌نعه‌تییه‌كانی ژماره‌ ١ و ٣ی سنه‌ی كرد به‌ڵام له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه‌ ئیزنی ئه‌وه‌یان پێنه‌درا كه‌ له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سه‌ختی كاری كرێكاران بازڕه‌سی بكه‌ن به‌ چه‌شنێك كه‌ ئه‌وان ده‌ستگای سه‌وتی و ئاله‌نده‌گی هه‌وایان خامۆش كرد و سه‌عات كاری كرێكارانیان به‌ بازڕه‌سیان رانه‌گه‌یاند. له‌ زومره‌ی ئه‌م شیركه‌تانه‌ شیركه‌تی نایلون و پلاستیكی عه‌بدوڵڵا پژمانیه‌ كه‌ رایگه‌یاندبوو كرێكاران سه‌عات ١٢ی نیوه‌ڕۆ دێنه‌وه‌ سه‌ر كار و جومعانه‌ش ته‌عتیله‌، ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌عات ٨ی سه‌رله‌به‌یانی له‌سه‌ر كار ئاماده‌ ده‌بن و رۆژانی جومعه‌ش كار ده‌كه‌ن. عه‌بدوڵا پژمانی یه‌كێك له‌ خاوه‌نكارانی شه‌هره‌كی سه‌نعه‌تی (ژماره‌ ١)ه‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م شیركه‌ته‌كانی نایلون سازی، به‌ كه‌سێك به‌ناوبانگه‌ كه‌ وه‌ك كۆیله‌ چاو له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ ده‌كات. ئه‌م كرێكارانه‌ رۆژانی ته‌عتیلیان نییه‌، جگه‌ له‌ جه‌ژنی قوربان و ره‌مه‌زان نه‌بێت. شایانی باسه‌ شیركه‌ته‌كانی كارخانه‌ی به‌سته‌نی عه‌سه‌ل، رویا پلاستیك، كارخانه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ئاریا، ئاتیلا ئۆرتۆپێد و چه‌ندین شیركه‌تی دیكه‌ له‌ زومره‌ی ئه‌و شیركه‌تانه‌ن كه‌ بازڕه‌سی كراون.