بارودۆخی خراپی كرێكاران له‌ بازاڕچه‌ی سنووری تیله‌كۆ

264
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نزیكه‌ی ١٢٠ كرێكار له‌ بازاڕچه‌ی سنووریی “تیله‌كۆ” سه‌ربه‌ شاری “سه‌رپۆل زه‌هاب” كه‌ له‌ دوو شیفتدا كار ده‌كه‌ن، له‌ بارودۆخی زۆر خراپدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كرێكارانی ئه‌م بازاڕچه‌یه‌ سه‌ره‌ڕای گه‌رمای تاقه‌تپڕوكێن و به‌ بێ هیچ ئیمكاناتێك له‌ دوو شیفتی كاریدا به‌ حه‌قده‌ستی زۆر كه‌م، كار ده‌كه‌ن. شایانی باسه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران له‌ به‌ارمبه‌ر بارودۆخی خراپی كارییان، ده‌ستبه‌جێ له‌ لایه‌ن خاوه‌نكارانه‌وه‌ له‌سه‌ركار ئیخراج ده‌كرێن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →