بارودۆخی خراپی هاوڵاتیه‌كی مه‌حكوم به‌ ئێعدامی شاری مه‌هاباد

583t

هاوڵاتیه‌كی شاری مه‌هاباد كه‌ حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن دیوانی باڵای وڵات هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌، هه‌روا له‌ زیندانی مه‌هاباد چاوه‌ڕوانی پێڕاگه‌یشتنی سه‌رله‌نوێی دادگا و حوكمی كۆتاییدا به‌سه‌ر ده‌بات.
به‌ پێی راپۆرتی مه‌جموعه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ، به‌ تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی هاوڵاتیه‌كی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به‌ناوی “مه‌نسوور ئاروه‌ند”، هێشتا جه‌له‌سه‌ی پێڕاگه‌یشتنی سه‌رله‌نوێ به‌ په‌روه‌نده‌ی ناوبراو به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌. ناوبراو له‌ مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩٠ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراو و له‌ لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری مه‌هاباد، به‌ تۆمه‌تی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆدا و هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی رژیم به‌ ئێعدام مه‌حكوم كرا. شایانی باسه‌ مه‌نسوور ئاروه‌ند به‌ هۆی گیرۆده‌بوون به‌ عفونه‌تی كولیه‌ و ئاسم له‌ بارودۆخێكی زۆر خراپ له‌ زینداندا به‌سه‌ر ده‌بات.