به پێی راپۆرتی “رێكخراوی هه‌ڵسووڕاوان له ته‌بعید”، شه‌ش زیندانیی “تاوانباری فه‌یسبووكی” پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانی ئێوین، له ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی ناله‌باری ئه‌م زیندانه له سه‌روبه‌ندی مانگرتن له خواردن دان.”ئه‌میر گۆلستانی، فه‌ریبۆرز كاردار، مه‌سعود تالێبی، مه‌سعود قاسم خانی، مێهدی ره‌ی شه‌هری و محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌كره‌می”، دوای ته‌ئیدی حوكمی ٥٦ ساڵ زیندان، بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین گواسترانه‌وه. به پێی ئه‌م راپۆرته، ئه‌م زیندانیانه له به‌ندی ٨ له حاڵێكدا ته‌نانه‌ت جێگایه‌كیان بۆ خه‌وتن نییه، له بارودۆخێكی زۆر خراپ‌دا له‌گه‌ڵ زیندانیانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه و به بێ هیچ ئه‌منیه‌تێكی گیانی و له بارودۆخی غه‌یره ئینسانی‌دا راده‌گیردرێن.