به پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، كۆچبه‌رێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به هۆی ته‌قه‌ی پۆلیسی سنووری بولغارستان، شه‌وی پێنجشه‌ممه له شاری “سێردتس”ی ئه‌م وڵاته گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رۆكی ده‌فته‌ری وه‌زیری ناوخۆی بولغارستان له كاتی باس كردنی ئه‌م رووداوه، وتی: “سێ پۆلیسی سنووریی له‌گه‌ڵ گروپێك پێكهاتوو له نزیكه‌ی ٥٠ په‌ناخواز به‌رخوردیان كرد كه له كاتی بازداشت، مقاومه‌تیان ده‌كرد. یه‌كێك له مه‌ئمورانی ته‌قه‌ی هه‌وایی ده‌كات به‌ڵام گولله‌كه كه‌مانه‌ی كرد و به هۆیه‌وه په‌ناخوازێك گیانی له‌ده‌ستدا.” له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه به هۆی به‌رخوردی كه‌شتییه‌كی گاردی ساحیلی یونان له‌گه‌ڵ به‌له‌مێكی هه‌ڵگری په‌ناخوازان كه له توركیه‌وه به‌ره‌و جه‌زیره‌ی “لێس بووس”ی یونان ده‌چوو، لانیكه‌م حه‌وت په‌ناخواز له‌وانه چوار منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا.