بارودۆخی خراپی په‌ناخوازان له‌ یونان

543
كومیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ راپۆرتێكدا سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی خراپ و قه‌یراناوی په‌ناخوازان له‌ یونان هۆشداری دا.
به‌ پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی په‌ناخوازانێك كه‌ ده‌چنه‌ یونان بۆته‌ ركوردێكی جێگای نیگه‌رانی. به‌ وته‌ی وته‌بێژی كومیساریای باڵای په‌ناخوازان، ته‌نیا له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ره‌زبه‌ردا زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار په‌ناخواز به‌ دانیشتووانی جه‌زیره‌كانی یونان له‌ ده‌ریای ئێژه‌ زیادی كردووه‌. زۆربه‌ی ئه‌م كۆچبه‌رانه‌ له‌ بارودۆخی خراپی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ناله‌باردا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ وه‌زعیه‌تی نیشته‌جێ بوونی كاتی په‌ناخوازان له‌ یونان و هه‌ندێك له‌ وڵاتانی دیكه‌ی ئوروپایی زۆر ناله‌باره‌. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها به‌ بارودۆخی ناله‌باری هه‌زاران په‌ناخواز له‌ ئاڵمان و ئۆتریش ئاماژه‌ی كرد كه‌ به‌ بۆنه‌ی كه‌مبوونی شوێن و ئیمكانات، به‌ ناچار له‌ خێمه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.