بارودۆخی خراپی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ له‌ تاران

253
جێگری گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ و ترافیكی شاره‌داری تاران، وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی خراپی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ له‌ تاران، دانی به‌وه‌ داناوه‌ كه‌ سه‌همی تارانییه‌كان له‌ ئۆتوبوس، یه‌ك سێهه‌می ستانداردی جیهانییه‌.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاندووه‌: زیاتر له‌ ٤٠ له‌سه‌دی ئۆتوبوسه‌كانی ناوگانی ئۆتوبوسڕانی تاران كۆن و فه‌رسووده‌یه‌ و ده‌بێ فڕێ بدرێن. به‌ پێی دانپێدانانی ناوبراو، به‌ پێی ستاندارده‌ جیهانییه‌كان، له‌ هه‌ر هه‌زار هاوڵاتییه‌ك كه‌ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی جیهان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌بێت لانیكه‌م ئۆتوبوسێكیان له‌ ئێختیار دابێت، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ له‌ تاران به‌ ٩ میلیۆن جه‌معیه‌تی سابت كه‌ ژماره‌یان رۆژانه‌ ده‌گاته‌ زیاتر له‌ ١١ میلیۆن كه‌س، ته‌نیا ٤ هه‌زار ئۆتوبوسی سالم كار ده‌كه‌ن. به‌ واتایه‌كی تر، هه‌ر دوو هه‌زار و ٧٥٠ هاوڵاتی تارانی ته‌نیا یه‌ك ئۆتوبوسی سالمیان له‌ ئێختیار دایه‌