به پێی راپۆرتی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار، كرده‌وه‌ی پشتیوانی ده‌وڵه‌تگه‌لێك كه زۆرترین كرێكار بۆ وڵاتانی جیهان ده‌نێرن، به هیچ شێوه‌یه‌ك كهفایهت ناكات.رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كار رایگه‌یاند: ئه‌و وڵاتانه‌ش كه كرێكار قبوڵ ده‌كه‌ن، ماف و مه‌زایای كرێكاران له‌به‌رچاو ناگرن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانێك كه له بازاڕی كار له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له حاڵی پێشبڕكێ دان، هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌رچاوی حه‌قده‌سته‌كانیان و دابه‌زینی یه‌كجاری كار له هه‌ندێك وڵاتانی ئاسیا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئوروپای شه‌رقی، خراپ بوونی بارودۆخی كرێكاران به‌تایبه‌ت كرێكارانی به‌شی ساخت و سازی لێكه‌وتۆته‌وه.