بارودۆخی شاره‌كانی كوردستان، له‌ درێژه‌ی رووداوه‌كان له‌ مهاباد

254y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌دان هاوڵاتی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی شاری مه‌هاباد و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزه‌ نیزامی و ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ربوونی ٦ رۆژ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی مهاباد، تا ئێستاش ئامارێكی ورد و دروست له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان و بریندارانی ئه‌م شاره‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ نیزامییه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌به‌رستدا نییه‌. هێزه‌كانی “یه‌گانی سه‌ركوت” له‌ مهاباد له‌‌ چه‌كی تاپڕی ساچمه‌یی، گازی فرمێسكڕێژ و باتۆم كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی شاری مهاباد و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیان بریندار و ده‌ستبه‌رسه‌ر كردووه‌. به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، كه‌ش و هه‌وای شاره‌كانی كوردستان ئه‌منیه‌تیه‌ و هێزه‌كانی رژیم له‌ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كان جێگیر كراون.