به پێی راپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رێگاكانی پێوه‌ندی به‌م رێكخراوه‌یه بۆ ناردنی یارمه‌تی به‌په‌له به ئاواره‌كان له سوریه بڕاوه و لانیكه‌م دوو میلیۆن له ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵدا، به بێ ئاو و به‌رق ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.ئه‌م كه‌سانه له شاره‌كان و ئاواییه‌كانی خۆیان، له گه‌مارۆی ئه‌رته‌شی سوریه یان گروپه چه‌كداره نه‌یاره‌كانی ده‌وڵه‌ت گرفتار بوون. هه‌ر له‌م حاڵه‌دا به وته‌ی مودیری ده‌فته‌ری یارمه‌تییه به‌په‌له‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، لایه‌نه‌كانی ده‌رگیر هه‌روه‌ها كه‌سانی مه‌ده‌نی ده‌كوژن و ئه‌وان ده‌كه‌نه ئامانجی خۆیان و جێگه‌ی دانیشتنیشیان وێران ده‌كه‌ن.