بارودۆخی قه‌یراناوی به‌شی بێهداشت له‌ ئێران

 

401t

هه‌واڵنێری حكومه‌تی “فارس” له‌سه‌ر زاری وه‌زیری بێهداشتی رژیم وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی قه‌یراناوی به‌شی بێهداشت رایگه‌یاند كه‌ بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی ٩٥ هه‌زار كرێكاری وه‌زاره‌تی بێهداشت، بودجه‌یه‌ك ته‌رخان نه‌كراوه‌.وه‌زیری بێهداشتی رژیم وێڕای ئاماژه‌ به‌ بارودۆخی قه‌یراناوی ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌ به‌شی بێهداشت و ده‌رمانه‌، له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه‌: “نه‌خۆشخانه‌گه‌لێك هه‌ن كه‌ كاری ساخت و سازیان ته‌واو بووه‌، به‌ڵام به‌ هۆی نه‌بوونی هێزی ئینسانی تا ئێستا كار و چالاكییان ده‌ست پێنه‌كردووه‌.”