بارودۆخی قه‌یراناوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ

47y
به‌ وته‌ی نوێنه‌ری رێكخراوی زه‌ویناسی له‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، سه‌ره‌ڕای بارینی به‌رچاوی باران، بارودۆخی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه‌ بۆ ساڵی داهاتووخراپتر پێشبینی ده‌كرێت.ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌ پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌نجام دراون، كۆمه‌ڵێك وەکوو رەوشی کەشوهەوای ناوچەکە، پردی نێو ده‌ریاچه‌ی ورمێ و بەکارهێنانی نادروستی ئاوی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌، کاریگەریی مه‌نفیان لەسەر وشکبوونی ئاوی ئەو ده‌ریاچه‌یه‌ هەبووە. ناوبراو هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی راگه‌یاند كه‌ لە هەموو دنیادا بەکارهێنانی لەسەدا ٤٠ی ئاوەکانی ژێرزەوی مەترسیدار راگه‌یه‌ندراوه‌، لە کاتێکدا ٧٠ له‌سه‌دی ئاوی دەوروبەری ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ بەکار هێنراوە.