بارودۆخی قه‌یراناوی سندوقه‌كانی خانه‌نشینی له‌ ئێران

248
جێگری ره‌ئیسی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌جلیسی رژیم، هه‌واڵی بارودۆخی قه‌یراناوی سندوقه‌كانی خانه‌نشینی له‌ ئێرانی راگه‌یاند.به‌ پێی دانپێدانانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم، سازمانی ته‌ئمینی ئێجتماعی رژیم ٣٥ له‌سه‌دی ئابووری وڵاتی له‌ده‌ستدایه‌، به‌ڵام شیركه‌ته‌كانی ژێر مه‌جموعه‌ی ئه‌م سازمانه‌ له‌ حاڵی وه‌رشكه‌ستگی و یان داخران دان. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا جێگری ره‌ئیسی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم رایگه‌یاندووه‌ كه‌ زیاتر له‌ ٩٠ له‌سه‌دی سندوقه‌كانی خانه‌نشینی، بارودۆخێكی خراپی ماڵیان بووه‌. شایانی باسه‌ ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش هه‌واڵنێرییه‌ حكومه‌تییه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه‌ بێ ته‌فاوتی و كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی ده‌زگای پێوه‌ندیدار، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا سازمانی ته‌ئیمینی ئیجتماعی به‌ره‌وڕووی قه‌یران بێته‌وه‌ و توانای په‌رداخت كردنی ئه‌وله‌ویه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی له‌ بواری موسته‌مه‌ری و ده‌رمانیشی نه‌بێت.