بارودۆخی قه‌یراناوی نه‌خۆشخانه‌كان له‌ یه‌مه‌ن

58
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، دوابه‌دوای هێرشه‌ خوێناوییه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر یه‌مه‌ن نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌ بێهداشتییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌، به‌ره‌وڕووی بارودۆخی قه‌یراناوی بوونه‌ته‌وه‌.ئاماره‌كان باس له‌ بۆمباران كردنی لانیكه‌م ٢٠ نه‌خۆشخانه‌ و ناوه‌ندی‌ بێهداشتی له‌ ته‌واوی ئۆستانه‌كانی “یه‌مه‌ن” ده‌كه‌ن. زۆرترین هێرشه‌كان به‌ڕه‌ورووی ئۆستانی “سه‌عده‌” بۆته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ لانیكه‌م ١٣ نه‌خۆشخانه‌ و ناوه‌ندی بێهداشتی له‌م ئۆستانه‌ وێران بوون. هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی پزیشكی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هه‌ڵاتنی سه‌دان كه‌س له‌ پێرسێنێلی پزیشكی خارجی و یه‌مه‌نی به‌ هۆی هێرشه‌كانی عه‌ره‌بستان بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان، كاریگه‌ری مه‌نفی له‌سه‌ر بارودۆخی برینداران و نه‌خۆشه‌كانی داناوه‌ كه‌ ژماره‌ی ئه‌وان له‌ ١٠ هه‌زار كه‌س زۆرتره‌. بارودۆخی بێهداشتی یه‌مه‌ن به‌ هۆی درێژه‌دانی گه‌مارۆ و هێرشه‌ ئاسمانییه‌ به‌رده‌وامه‌كان بۆسه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و ناوه‌نده‌ بێهداشتیه‌كان، رۆژ به‌ رۆژ قه‌یراناویتر ده‌بێت.