بارودۆخی كاره‌ساتباری په‌ناخوازان له‌ ناوچه‌ی باڵكان له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌رما

111
كارمه‌ندانی پزیشكی رایانگه‌یاند كه‌ سه‌رمای هه‌وا‌ بووه‌ته‌‌ هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رچاوی نه‌خۆشی له‌ نێو په‌ناخوازان له‌ ناوچه‌ی باڵكان ‌.
رێكخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ خێرخوازه‌كانی وه‌ك “پزیشكانیی بێ سنوور” و ” سپای پزیشكی نێونه‌ته‌وه‌یی” ده‌ڵێن كه‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌یی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری حاڵه‌ته‌كانی عفونه‌تی سینگ و هه‌روه‌ها سه‌رما بردوویی و “قانقاریا” له‌ نێو په‌ناخوازان دا ده‌بیندرێت. زۆرێك له‌ كۆچبه‌ران بۆ ئاگاداریكرانی پزیشكی سه‌فه‌ره‌كه‌یان ڕاناگرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه‌ نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه‌ به‌رله‌ به‌سترانی سنووره‌كان نه‌گه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ست. جێگایی ئاماژه‌یه‌ پله‌ی سه‌رما له‌م ناوچه‌یه‌ هه‌تا چوارده‌ پله‌ ژێر سفر دابه‌زیوه‌.