بارودۆخی مه‌ترسیداری سێ زیندانی سیاسی له‌ زیندانی میناب

27y (2)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، بارودۆخی جه‌سته‌یی سێ زیندانی سیاسی له‌ زیندانی میناب، زۆر خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌ و لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ پێش به‌ مه‌ره‌خه‌سییان ده‌گیردرێتبه‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م ٣ زیندانییه‌ سیاسییه‌ به‌ ناوه‌كانی “ئه‌فشین سۆهراب زاده‌” خه‌ڵكی كرماشان، “محه‌ممه‌د حوسه‌ین ره‌زایی” خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ و “كه‌ریم مووسازاده‌” خه‌ڵكی ورمێ كه‌ له‌ زیندانی میناب تووشی نه‌خۆشی جوراوجۆر بوون، له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌وه‌ پێش به‌ مه‌ره‌خه‌سیان ده‌گیردرێت.