بارودۆخی مه‌زایای كرێكارانی لووله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا

574y
یازده‌ رۆژ پاش كۆتایی مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی “لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا”، كرێكارانی ناڕازی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ دڵنیا نین كه‌ مافه‌ دواخراوه‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت بكرێت.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، هه‌زار كرێكاری لوله‌ و نه‌وه‌ردی سه‌فا زیاتر له‌ یه‌كمانگه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و زیاتر له‌ ١٦ مانگ مافی بیمه‌، ده‌ستیان له‌ كار كێشابۆوه‌‌. ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ كۆتاییدا به‌ نامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ره‌ئیسی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم سه‌باره‌ت به‌ ته‌ئیدی په‌رداخت كردنی مافی بیمه‌ی دواخراوی كرێكاران، كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا. شایانی باسه‌ له‌ جه‌ریانی ئه‌م مانگرتنه‌دا دوو كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی و ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ له‌ ساوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ناڕازیش ئێحزار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا.