بارودۆخی نادیاری كرێكارانی ئیخراجی نه‌یشكه‌ری میان ئاب

619
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ٢٩٠ كرێكاری ئیخراجی موجته‌مه‌عی نه‌یشكه‌ری “میان ئاب” سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری تازه‌ خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه‌ سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی كرێكارانی تازه‌، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ڕبری.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، خاوه‌نكاری شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی نیشكه‌ری میان ئاب، مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ ٢٩٠ كه‌س له‌ كرێكارانی رۆژموزدی به‌ بیانووی كۆتایی هاتنی كاتی قه‌راردادی كار، ئێخراج كرد و ماوه‌یه‌ك دوای ئێخراج كرانی ئه‌م كرێكارانه‌ ژماره‌یه‌ك كرێكاری دیكه‌ی له‌سه‌ركار دامه‌زراند. له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌ی خاوه‌نكار‌، كرێكارانی ئێخراجكراو سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیداریان كرد و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه و ئه‌م كرێكارانه‌ هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.