بارودۆخی ناله‌باری به‌ڕێچوونی ژیانی كرێكارانی سه‌دید ریخته‌گه‌ر و سپێنتا

839
هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئێلنا” هه‌واڵی دواخرانی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی نزیكه‌ی ١٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی سه‌دید ریخته‌گه‌ر و ١١ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی شیركه‌تی حه‌فاری سپێنتای راگه‌یاند. خاوه‌نكاری كارخانه‌ی سه‌دید ریخته‌گه‌ر له‌ مانگی رێبه‌ندانی ساڵی ٩٣ به‌ بیانووی كه‌مبوونی نه‌قدینگی، حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه‌. شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ ٨ مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ تا ئێستا ته‌نیا پولێكی زۆر كه‌م ئه‌ویش به‌ شێوه‌ی عه‌له‌لحیساب پێیان په‌رداخت كراوه‌. هه‌روه‌ها حه‌قده‌ستی نزیكه‌ی ٣٠٠ كرێكاری ده‌كه‌ڵی شیركه‌تی حه‌فاری “سپێنتا” به‌ هۆی كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، له‌ ماوه‌ی ١١ مانگی رابردوودا دواخراوه‌.