به پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری ئاڵمان”، ٤٦ رێكخراوی غه‌یره ده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناله‌باری به‌ڕێچوونی ژیان، له كه‌رتی غه‌زه هوشداریان داوه.ئه‌م رێكخراوه غه‌یره ده‌وڵه‌تیانه رۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی خاکه لیۆه له راپۆرتێكدا وێڕای هوشدار سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناله‌باری به‌ڕێچوونی ژیانی خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌زه له‌وانه به په‌رداخت نه‌كردنی یارمه‌تییه نهقدییهكان كه به‌ڵێنیان دابوو پاش هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر خه‌ڵكی غه‌زه، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. له‌م راپۆرته‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێ گه‌مارۆدانی كه‌رتی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كۆتایی پێبێت و ئیسرائیل نابێت پێشگیری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین بێت. ئێستا نزیكه‌ی ١٠٠ هه‌زار كه‌س له غه‌زه بێ خانه و لانه‌ن و زۆرێك له نه‌خۆشخانه‌كان بودجه‌ی پێویستیان بۆ پێڕاگه‌یشتن به نه‌خۆشه‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه.