بارودۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی زیندانیه‌كی سیاسی

258
هه‌واڵنێری “هێرانا”، هه‌واڵی بارودۆخی ناله‌باری جه‌سته‌یی زیندانیه‌كی سیاسی به‌ندكراو به‌ناوی “ندا موسته‌قیمی”، له‌ به‌ندی ژنانی زیندانی “ئێوین”ی راگه‌یاند.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ندا موسته‌قیمی له‌ پشتیوانانی دایكانی پاركی لاله‌، مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٣٨٩ به‌ تۆمه‌تی “كۆبوونه‌وه‌ و چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی” ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمی سێ ساڵ زیندانی پێدرا و دواتر به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. ئه‌م زیندانییه سیاسییه، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهێنانی حوكمه‌كه‌ی، ره‌وانه‌ی زیندانی ئێوین كرا.